13 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا خەمباری بەھۆی بومەلەرزەکەی شاری ھەڵەبجە دەربڕی و رایگەیاند "ئەو بومەلەرزەیەی کە بە تایبەتی لەو شوێنانەی برا کوردەکانمان تیایدا دەژین ھەستی پێکرا، رەحمەت بۆ ئەو کەسانە دەنێرین کە گیانیان لەدەست داوە و ھیوای بەپەلە چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند فەرمانگەی ئافاد و مانگی سووری تورکیا لەم رۆژە سەختەدا لە ئامادەباشیدان بۆ رەوانەکردنی ھاوکاری بۆ گەلی عێراق.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە "ئەو بومەلەرزەیەی کە بە تایبەتی لەو شوێنانەی برا کوردەکانمان تیایدا دەژین ھەستی پێکرا، رەحمەت بۆ ئەو کەسانە دەنێرین کە گیانیان لەدەست داوە و ھیوای بەپەلە چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین".