توركيا, عێراق

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە پێشهاتەکانی شاری سلێمانی

Hemin Othman Mohammed  | 22.08.2025 - نوێکردنەوە : 24.08.2025
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە پێشهاتەکانی شاری سلێمانی

Arbil

ئەنقەرە - AA

سەبارەت بە پێشهاتەکانی شاری سلێمانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ئۆنجو کەچەلی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە، کەچەلی ڕایگەیاند: "لە پێناو سەقامگیریی و ئارامیی عێراق و پاراستنی گیانی هاووڵاتییانمان، لە نزیکەوە چاودێریی پێشهاتەکانی شاری سلێمانی دەکەین".

کەچەلی ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە کونسولخانەی گشتییمان لە هەولێر لەگەڵ دەسەڵاتدارانی خۆجێیی پەیوەندیدار هەوڵی پێویستی داوە و، ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی هاووڵاتیانمان گیراونەتەبەر.

- چی ڕوویدا

شەوی ڕابردوو هێزێکی زۆری ئەمنیی سەربە یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی بڵاوەی پێکرا، دواتر لە ڕێگای میدیاکانەوە ڕاگەیاندرا کە فەرمانی دەستگیرکردنی سەرۆکی بەرەی گەل، لاهور شێخ جەنگی بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانیی دەرکراوە.

دواتر شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزەکەی لاهور شێخ جەنگی و هێزە ئەمنییەکانی یەکێتیی ڕوویدا. دوای نزیکەی چوار کاتژمێر لە ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری و کوژران و برینداربوونی چەند کەسێک، دواجار لاهور شێخ جەنگی و دوو لە براکانی دەستگیرکران.

سەرۆکی پارتی بەرەی گەل، لاهوور شێخ جەنگی پێشتر لە شوباتی ٢٠٢٠ لە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە هاوسەرۆکی ئەو پارتە هەڵبژێردرا و، لە هەشتی تەمووزی ٢٠٢١دا لەلایەن هاوسەرۆکی ئەو کاتەی یەکێتیی و سەرۆکی ئێستای پارتەکە، بافڵ تاڵەبانیەوە لە پۆستەکەی لادرا.

بەرەی گەل، ساڵی ڕابردوو بۆ یەکەمجار لە خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق بەشداری کرد و تێیدا دوو کورسی پەرلەمانیی بەدەستهێنا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın