تورکیا ئیدانەی پەسەندکردنی ئەو پلانەی ئیسرائیلی کرد کە ئامانج لێی جیاکردنەوەی قودسی ڕۆژهەڵاتە لە کەرتی ڕۆژئاوا

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ئیدانەی پەسەندکردنی پرۆژەی "E1" کرد لەلایەن ئیسرائیلەوە، کە ئامانج لێی جیاکردنەوەی قودسی ڕۆژهەڵاتە لە کەرتی ڕۆژئاوا و فراوان کردنی ئەو ناوچانەی نیشتەجێبوون کە لە فەڵەستینییەکان زەوت کراون.
سەبارەت بە پەسەندکردنی پلانی نیشتەجێبوون کە ئامانج لێی جیاکردنەوەی کەرتی ڕۆژئاوا و قودسی ڕۆژهەڵاتە لە یەکتری، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ئیدانەی پەسەندکردنی ئەو پلانەی ئیسرائیل دەکەین بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون لە ناوچەی E1. ئەم هەنگاوە کە بەکردەیی کەرتی ڕۆژئاوا و قودسی ڕۆژهەڵات لەیەکتر جیا دەکاتەوە، یاسای نێودەوڵەتیی و بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان وەلا دەنێت و، یەکپارچەیی خاکی دەوڵەتی فەڵەستین و زەمینەى چارەسەری دوو دەوڵەتی و ئومێدەکانی ئاشتی هەمیشەیی دەکاتە ئامانج".
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەڵەستینی سەربەخۆ و خاوەن سەروەر لەسەر بنەمای سنوورەکانی ساڵی ١٩٦٧ کە پایتەختەکەی قودسی ڕۆژهەڵات بێت، تاکە ڕێگایە بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتییەکی دادپەروەرانە و بەردەوام لە ناوچەکەدا و، هاتووە: "بەردەوام دەبین لە پشتیوانی کردنی دۆزی ڕەوا و خەباتی پێداگرانەی گەلی فەڵەستین".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن