Ulaş Güven
09 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2021
وان – AA
به‌هۆی به‌فربارین و هه‌ڵكردنی رههێڵهوه، رێگای ٨٣ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له پارێزگای وان داخران.
ئه‌و بارانه به‌لێزمه‌ی دوێنێ له وان ده‌ستی پێ كرد له به‌رزاییه‌كان جێی خۆی بۆ به‌فر جێ هێشت.
به‌هۆی به‌فربارین و هه‌ڵكردنی رههێڵهوه، رێگای ٨٣ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له هه‌ریه‌ك له قه‌زاكانی باشكاله، گورپنار، باخچهساری و گه‌واش سەربە پارێزگای وان داخران.
هاتوچۆ به ئۆتۆمبێل به تێپهرگهكانی سه‌ر رێگای وان و باخچه‌سارای، كارابهت و وان هه‌كاری به زه‌حمه‌ته.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ راماڵینی به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌ر شه‌قامه‌كان و كردنه‌وه‌ی رێگاكان به رووی هاتوچۆدا.