Abdülhamit Yaşar
13 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2021
قۆنیا -AA
ئه‌و رانه مه‌ڕانه‌ی وه‌رزی هاوینیان له دوورگه‌یه‌كی ده‌ریاچه‌ی به‌یشه‌هیر له قۆنیا، باشووری ناوه‌ڕاستی توركیا به‌سه‌ر بردووه، گه‌ڕانه‌وه‌یان له دوورگه‌كه‌وه بووه جێگه‌ی بایه‌خی فۆتۆگرافه‌ران.
له نێو ده‌ریاچه‌ی به‌یشه‌هیر كه گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌ی ئاوی شیرینی توركیایه، ٣٣ دوورگه‌ی گه‌وره و بچووك هه‌ن، و له هه‌ندێكیان كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداریی به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌و مه‌ڕانه‌ی كه به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه خه‌رجی ئالیكیان له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانیان له به‌هاردا برابوونه دوورگه‌ی چه‌چه‌ن-ی نێو ده‌ریاچه‌كه، له‌و له كه‌شێكی سرووشتییدا ده‌له‌وه‌ڕێن.
ئاژه‌ڵدار مه‌همه‌ت ئه‌ردۆغان، له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی ئه‌وان، گه‌ڕه‌كی چیفتلیك، سێ كیلۆمه‌تر له‌كه‌ناری ده‌ریاچه‌كه‌وه دووره و ٧٠ ماڵی تێدایه و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ١٩٥ كه‌سن، خۆی و برایه‌كی له‌دوورگه‌ی چه‌چه‌ن كه به كرێیان گرتووه، سه‌رگه‌رمی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارین.
مه‌همه‌ت ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد، له‌به‌هاردا به‌و قهیاخانهی كه به به‌له‌م رایدهكێشن، مه‌ڕه‌كان ده‌به‌نه دوورگه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، مه‌ڕه‌كان زستان له گهوڕهكان له گه‌ڕه‌كی چیفتلیك به‌سه‌ر ده‌به‌ن و گوتی: "له دوورگه‌كه رانه مهڕهكهمان بێ ئه‌وه‌ی ئالیكیان بۆ دابنێین، له سرووشتدا، ده‌له‌وه‌ڕاند. له ئێستادا له نێو گهوڕهكاندا ئالیكیان بۆ داده‌نێین. پێویسته بۆ ماوه‌ی ٣-٥ مانگ ئاگامان لێیان بێت و بیانلهوهڕێنین. بۆ قوربانی ده‌یانفرۆشین. ئه‌و ماوه‌یه‌ی له دوورگه‌كه بووین له خه‌رجی كڕینی ئالیك به دوور بووین".
ئه‌ردۆغان تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو ساڵێك ئه‌م كاره ده‌كه‌ن و گوتی:"ئه‌م هاتوچۆیه ئاسته‌نگی خۆی هه‌یه چونكه وه‌ك ئه‌وه نییه كه له وشكانی بێت. پێویسته له كاتی گواستنه‌وه ئاگاداری نه‌بوونی ره‌شه‌با و شه‌پۆل بین له ده‌ریاچه‌كه. له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ش یه‌كێك له مه‌ڕه‌كان له پێشیانه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و سواری قهیاخهكه ببێت، ئه‌وانی دیكه‌ش سه‌رده‌كه‌ون. له مانگی ئایاردا جارێكی دیكه ده‌یانبه‌ینه‌وه دوورگه‌كه".
ئه‌و ئاژه‌ڵداره تیشکی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له به‌هاردا به ٧٠-٨٠ سه‌ر مه‌ڕه‌وه ده‌چنه دوورگه‌كه و به ١٠٠ سه‌ره‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌ڕه‌كان بووه جێگه‌ی بایه‌خی فۆتۆگرافه‌ران و وێنه‌یان گرتن.
لای خۆیه‌وه مه‌رڤه شاهین باسی له‌وه كرد، چێژی له گرتنی وێنه‌ی ئه‌و مه‌ڕانه‌ی له دوورگه‌كه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بینیوه و ئامانجی ئه‌وه‌یه به‌و فۆتۆیانه‌ی كه گرتوونی، به‌شداریی له پێشبڕكێكاندا بكات.