Günay Nuh,Cüneyt Çelik,Hüseyin Demirci
26 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2021
ئەرزەڕۆم – AA
شەپۆلێکی بەفربارین ئەرزەڕۆم، قەرس و ئەردەخانی گرتووەتەوە.
ئەم بەفربارینەی لە دوێنێوە ئەرزەڕۆمی گرتووەتەوە، ناو شارەکە و بەرزایییەکانی سپیپۆش کردووە.
بەھۆی بەفربارینەکەوە ھیچ کێشەیەک لە ھاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکاندا رووی نەداوە و تیمە پەیوەندیدارەکان ھەموو رێوشوێنێکی پێویستییان گرتووەتە بەر.
- ئەردەخان
ئەو بەفربارینەی ئەردەخانی گرتووەتەوە کاریگەریی نەرێنی کردووەتە سەر ژیانی ھاووڵاتییان.
بەھۆی بەفربارینەکەوە شۆفێران بە زەحمەت دەتوانن ھاتوچۆ بکەن.
بەفربارینەکە تەواوی شارەکەی گرتووەتەوە و کەڵەکەبوونی بەفر گەیشتووەتە ١٢ سانتیمەتر.
- قەرس
دوای دوو رۆژ لە بەفربارین بە شێوەی ناوبڕ، ئەمڕۆ بەفر شارەکەی سپیپۆش کردووە و کەڵەکەبوونی بەفر لە ناو شار گەیشتووەتە ١٠ سانتیمەتر.
تیمەکان بەردەوامن لە راماڵینی بەفری سەرشەقامەکان.
سپیپۆشینی شوێنەوارە مێژوویییەکان، ناوچەکەی سەرنجڕاکێشتر کردووە.