Göksel Cüneyt İğde
18 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2021
سیواس – AA
دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ بەفر و باران بە تێکەڵی شارەکەی گرتەوە، دواتر گۆڕا بۆ بەفر.
بەمەیش یەکەمین بەفری ئەمساڵ لە سیواس باری و سپیپۆشینی گۆڕەپانی کۆماریی مێژوویی سەرنجڕاکێشتر بوو.
ھاووڵاتییانیش لەو گۆڕەپانانەی دەکەونە شوێنەوارە مێژووییەکان شەڕەبەفریان کرد و وێنەیان چرکاند.
قوتابی لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی کۆماری/سیواس، عەبدوڵڵا ئیبراھیم بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە خەڵکی سعوودیەیە و یەکەمجارە بەفر بە چاوی خۆی ببینێت.
عەبدوڵڵا ئیبراھیم ئاماژەی بەوە دا کە بۆ چرکاندنی وێنەی ئەو دیمەنە دڵڕفێنانە چووەتە گۆڕەپانە مێژووییەکان و ھەستێکی خۆشی ھەیە.
رەمەزان ئەکیم'یش کە بۆ خوێندن لە زانکۆ لە شارۆچکەی ماناڤگات لە پارێزگای ئەنتاڵیاوە ھاتووە، لەمبارەیەوە گوتی: "بەڕاستی ھەستێکی زۆر خۆش و جیاوازە، سپیپۆشینی شارەکە".