Muhammet Mutaf
04 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2021
ئهرزهڕۆم – AA
لەگەڵ تەواوبوونی ئامادەکارییەکان لە سبەیيەوە خلیسکەی سەر بەفر لە ناوەندی خلیسکێنەی پاڵاندۆکەن لە ئهرزهڕۆم دەست پێ دەکات.
دوای ئەو بەفرەی بە شێوەیەکی کاریگەر لە شارەکە باری، چوار لەو شوێنانەی ناوەندەکە کە بەفری دەستکرد دروست دەکەن بە ئامێرەکانی سنۆوتراک رێکخرانەوە و لە سبەيينێوە وەک یەکەمین ناوەندی خلیسکێنە لەسەر ئاستی تورکیا خلیسکەی سەر بەفر لە پاڵاندۆکەن دەست پێ دەکات.
لە سەرەتادا تەنھا لە رۆژدا خلیسکەی تیادا ئەنجام دەدرێت و لە بەرنامەدایە ١٠ی مانگیش بە فەرمی وەرزی نوێی خلیسکەی سەر بەفر لەو ناوەندە بکرێتەوە.