Gökhan Balcı
03 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2020
ئەدیرنە- AA
پارێزگای ئەدیرنە کە خاکێکی بەپیتی هەیە یەکێکە لە ناوچە گرنگەکانی بەرهەمهێنانی ترێ و لەئێستادا کە کۆتایی وەرزی هاوین نزیکبووەتەوە، وەرزی رنینەوەی ترێ لەم پارێزگایە دەستی پێ کردووە.
ترێی ئەدیرنە دوای کۆکردنەوەی دەنێردرێتە کارگە و شوێنە تایبەتەکان و سرکە، باسوق، سجوق، دۆشاو و شەرابی لێ دروست دەکرێت.
بەهۆی دەست پێ کردنی وەرزی رنینەوەی ترێ، رێکخراوی کشتوکاڵ و گەشتوگوزاری ئەدیرنە چالاکی تایبەتی "وەرزی حاسڵات"ی رێکخست.
سەرۆکی رێکخراوەکە بولەنت باجیئۆغڵو لە چالاکییەکەدا گوتەیەکی پێشكەش کرد و باسی لەوە کرد کە کاری باخداری لە ئەدیرنە مێژوویەکی دێرینی هەیە.

بولەنت باجیئۆغڵو ئاماژەی بەوەیش دا کە ترێی شارەکە لە رووی بەهای خۆراکی و لە رووی گەشتوگوزارییەوە گرنگییەکی زۆری هەیە هەربۆیە لە ئەدیرنە بایەخێکی تایبەت بە کاری باخداری دەدرێت.