Cebrail Caymaz
11 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2021
کیلیس - AA
لە ناوچەی کیلیس و عەنتاب، رنینی ترێی رەشمیری کە بە ''کەڵەشێری رەشی کیلیس'' ناسراوە دەستی پێ کرد.
کرێکارانی کێڵگەکان کە کاتەکانی بەیانی زوو، رێگای کێڵگەکانی رەز دەگرنەبەر، ئەو ترێیانەی لە رەزاکانیان دەڕنن بەپێی پێویستی بەکارهێنانی بە فرێشی و مێووژی جیادەکرێنەوە و لەلایەن بازرگانەکانەوە دەکڕدرێن و دەگەیەندرێن بە کۆگاکان.
سەرۆکی ژووری ئەندازیارانی کشتوکاڵی کیلیس، گوڤەن ئۆزدەمیر لە میانی بەسەرکردنەوەی جووتیاراندا کە لە گوندی سونگوتەپە لەسەر سنوور لەگەڵ سووریا سەرقاڵی رنینی بەرهەمی ترێ بوون، بۆ رۆژنامەنووسان دوا و ئاماژەی بەوە کرد کە وەرزی رنین و کۆکردنەوەی ترێی کەڵەشێری رەشی کیلیس کە بە ''هەنجیری رەش'' ناسراوە، دەستی پێ کردووە.
گۆڤەن ئیزدەمیر هیوای خواست بەرهەمەکە بەرەکەتدار و خێرداربێت و گوتی: ''لە شارەکەدا لەسەر رووبەری نزیکەی ١٦٠ هەزار هێکتار زەوەی، ترێ بەرهەمدەهێندرێت، چاوەڕوانی ٥٠ هەزار تۆن بەرهەم دەکەین''.
گۆڤەن ئۆزدەمیر باسی لەوە کرد کە ئەم وەرزە سەرەڕای وشکەساڵی بەرهەم باش بووە و رایگەیاند ''ئەوەی ئەمساڵ ئێمەی نیگەران کرد راگەیاندنی نرخی ترێی فرێش بوو بە ١،٥ لیرە. ئەو ترێیەی پار ساڵ بە لیرەیەک و ١٥ قوروش فرۆشرا ئەمساڵ بە ١،٥ لیرە دەفرۆشرێت. دەتوانین بڵێین ترێی کەڵەشێری رەشی کیلیس باشترینە بۆ ئابووریی ناوچەکە. ئەو ترێیە بە فرێشی و مێووژی رەوانەی بازاڕ دەکەین. لەگەڵ ئەوەی رەوانەی هەموو شوێنەکانی وڵات دەکرێت، هاوکات هەناردەی رووسیاش دەکرێت. لەو شوێنانەی ساردن زیاتر بەکاردەبرێت. هۆکاری ئەوەیش کالیسیۆم، مەگنیسیۆم، پۆتاسیۆم و ئاسنەکەی ناوێتی کە تیایدا چڕە''.
سەرۆکی ژووری ئەندازیارانی کشتوکاڵی کیلیس هەروەها باسی لەوە کرد کە کار دەکەن بۆ ئەوە جووتیاران بەرهەمی هەوڵ و ماندوبوونیان وەرگرن و چاوەڕوانن ئەمساڵ یەک کیلۆگرام مێووژ بە ١٨ لیرە بفرۆشرێت.
جووتیار، یاسین یابانجی باسی لەوە کرد کە لەژێر پلەی گەرمای ٤٠ پلەی سەدیدا کاری کۆکردنەوەی بەرهەمی ترێیان ئەنجامداوە و ترێی فرێشیان بە ١،٥ لیرە لە کێڵگەکاندا فرۆشتووە.