Aykut Karadağ
11 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی هه‌وڵه‌كان بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ی دارستانه‌كانی توركیای گرتووه‌ته‌وه، ئامرازه ئاسمانییه‌كانی سەربە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایشی توركیا له میانی دوو هه‌فته‌دا، ٢٩٧ كاتژمێر فڕینیان ئه‌نجامداوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایش له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند "له رێككه‌وتی ٢٨ی تهمووز تا ١٠ی ئاب به به‌كارهێنانی چوار هێلیكۆپته‌ر، سێ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و فڕۆكه‌یه‌كی چاودێری، ١٨٨ فڕین ئه‌نجامدراوه و كۆی ماوه‌ی فڕینی ئامرازه‌كانیش ٢٩٧ كاتژمێر بووه".
له تویته‌كه‌دا به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رۆڵی ئه‌و ئامرازه ئاسمانییانه ئاشكراكردن و چاودێریكردنی ئه‌و ناوچانه بووه كه ئاگریان لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاو كراوه‌ته‌وه كه ئامرازه ئاسمانییه‌كانی تیادا ده‌بیندرێن.