İbrahim Özcan
11 کانوونی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2024
کلیس - AA
پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە سووریا کە ٦١ ساڵ ئەو وڵاتەی بەڕێوە برد، گەڕانەوەی ئەو پەنابەرە سووریانە بۆ زێدی خۆیان کە لە کاتی جەنگی ناوخۆیی وڵاتەکەدا ڕوویان لە تورکیا کرد، درێژەی هەیە.
سوورییەکان کە قەرەباڵغییەکی زۆریان لە دەروازەی گومرکی ئۆنجوپنار لە کلیس دروست کردووە، ڕێکارەکانیان لە ناوەندی گەڕانەوە لە ئیدارەی کۆچی پارێزگاکە بەڕێوەدەبرێت.
لە دوای تەواوکردنی ڕێکارییەکان، هاووڵاتییە سوورییەکان دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.
حیکمەت هاسکیرۆ تەمەن ١٦ ساڵ، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد کاتێک ڕوویان لە تورکیا کردووە تەمەنی سێ ساڵان بووە و، تورکیای زۆر خۆش دەوێت.
گوتیشی: "خەڵکی تورکیا زۆر باشن، سوپاسیان دەکەم. زۆر دڵخۆشم کە دەچم بۆ سووریا. ١٣ ساڵە لە کەسوکارم لەوێ دابڕاوم، ئەوان دەبینم. لەبەرئەوە زۆر دڵخۆشم".
جەنەت ئاترا تەمەن ١٢ ساڵان کە لەگەڵ خێزانەکەیدا بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ سووریا ڕووی لە دەروازە سنوورییەکە کردووە، باسی لەوە کرد کە مامۆستایان و هاووڕێیانی لە قوتابخانە زۆر خۆش دەوێت.
هاووڵاتییەکی دیکە بەناوی محەمەد فاریح (٣٠ ساڵ) کە شەش ساڵ پێش ئێستا ڕووی لە تورکیا کردووە، ڕایگەیاند: "ئێستا جەنگ کۆتایی هاتووە و دەگەڕێمەوە. دەچم بۆ دیمەشق. سوپاسی خەڵکی تورکیا دەکەم".