ئەدرنە...گەورە تیرۆريستێکی فەتۆ بڕیاری بەند کردنی بۆ دەرچوو
سێ رۆژ بەر لە ئێستا، گەورە تیرۆريستێکی فەتۆ، لە پارێزگای ئەدرنە و کاتێک دەیویست بۆ یۆنان هەڵبێت، دەستگیر کرا.
Edirne
ئەدیرنە - AA
سێ رۆژ بەر لە ئێستا، گەورە تیرۆريستێکی فەتۆ، لە پارێزگای ئەدرنە و کاتێک دەیویست بۆ یۆنان هەڵبێت، دەستگیر کرا.
تۆمەتبارەکە بەناو "بەرپرسی قوتابییانی ویلایەتی ئیستانبوڵ" بووە و دوای کۆتایی هاتنی رێکارە یاساییەکانی لە بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری پارێزگای ئەدرنە، رادەستی دادگا کرا.
ئەو ئەندامەی فەتۆ، پڕۆگرامی پەیوەندی کردنی نێوان ئەندامانی رێکخراوەکە ناسراو بە (بایلۆک)ی بەکارهێناوە و دوای ئەوەی چووە بەردەم دادگا، بە بڕیاری دادوەر بەندکرا.
جێی وەبیرهێنانەوەیە سێ رۆژ لەمەوەبەر هێزە ئەمنییەکان لە گوندی کادیدۆندورما-ی سەر بە شارۆچکەی مەریچ و لە ناوچەیەکی قەدەغەی سەربازیدا سێ گومانلێکراویان دەستگیر کرد.
لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا دەستگیرکراوەکان بە تۆمەتی "ئەندامیتی رێکخراوی تیرۆريستی چەکدار" رادەستی دادگا کران.
سەرەتا دوو لە تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر بەند کران و تۆمەتباری سێیەمیش کە بەناو "بەرپرسی قوتابییانی ویلایەتی ئیستانبوڵ" بوو لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوام بوو تا دواجار ئەویش بڕیاری بەند کردنی بۆ دەرچوو.