نەتەوە یەکگرتووەکان: "بێبەشکردنی ٣٩ ھەزار خوێندکار لە غەززە لە تاقیکردنەوەکان کاریکی ترسناک و دڵتەزێنە"
- نەتەوە یەکگرتووەکان : "بێبەشکردنی ٣٩ ھەزار خوێندکاری ئامادەیی لە کەرتی غەززە لە تاقیکردنەوەکاندا، ھەروەھا بێبەشکردنی زیاتر لە ٥٠٠ ھەزار منداڵ لە فێرکردن لە ماوەی ھەشت مانگدا، کارێکی ترسناک و دڵتەزێنە".

Istanbul
ئیستانبوڵ ــ AA
بەڕێوەبەری پلاندانان سەربە ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەھاناوەچوون و کارپێکردنی پەنابەرانی فەڵەستین "UNRWA"، سام ڕۆز ڕایگەیاند کە بێبەشکردنی ٣٩ ھەزار خوێندکاری ئامادەیی لە کەرتی غەززە لە تاقیکردنەوەکاندا، ھەروەھا بێبەشکردنی زیاتر لە ٥٠٠ ھەزار منداڵ لە فێرکردن لە ماوەی ھەشت مانگدا، کارێکی ترسناک و دڵتەزێنە.
سام ڕۆز لە دیمانەکەدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە ئاماژەی بەوەداوە: "بێبەشکردنی ٣٩ ھەزار خوێندکاری ئامادەیی لە کەرتی غەززە لە تاقیکردنەوەکاندا، بووەتە مایەی زیادبوونی خەمەکانمان ".
ھەروەھا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە لە ماوەی ھەشت مانگدا، زیاتر لە ٥٠٠ ھەزار منداڵ لە غەززە لە فێرکردن، بێ بەشکراون و گوتی: "کارێکی ترسناکە کە ئەم منداڵانە لەسەروو ھەموو شتێکەوە لە دەرفەتی فێربوون بێبەشکراون".
ڕۆژی شەممە نووسینگەی ڕایگەیاندنی حکوومەت لە غەززە ڕایگەیاندبوو، شەڕی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کە نۆ مانگە بەردەوامە، ٨٠٠ ھەزار خوێندکاری لە مافی فێرکردن، بێبەش کردووە.