Zuhal Demirci
04 تەمووز 2025•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2025
لەندەن - AA
دەرهێنەری دۆکیۆمێنتاری بێن دە پییەر دژ بە بڵاونەکردنەوەی بەڵگەفیلمێکی خۆی کە لە لایەن دەستەی پەخشی بەریتانی BBC ڕەتکراوەتەوە، کاردانەوەی نیشان دا و بە هەوڵدان بۆ کپکردنی خۆی تاوانباری کردن.
پییەر ڕایگەیاندووە بەڵگەفیلمی "غەززە، پزیشکان لە ژێر هێرشەکاندا"، کە باسی لە دۆخی کارمەندانی تەندروستی لە غەززە دەکات لە لایەن کەناڵی بی بی سی'یەوە بەبیانووی نیگەرانییەکان لە ئەگەری بێلایەن بوونی، ڕێگریی لە پەخشی دەکرێت.
بێن دە پییەر باسی لەوە کردووە کە کەناڵەکە لە هەوڵدایە لەم بارەیەوە بەندێک بە زۆر پێی واژوو بکات و جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەو ئامادە نییە واژوو لەسەر هیچ بەڵگەنامەیەک بکات کە ببێتە هۆی کپکردنی.
دەستەی پەخشی بەریتانی BBC ڕۆژی ٢٠ی حوزەیران لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە بەڵگە فیلمی "غەززە، پزیشکان لە ژێر هێرشەکاندا"، کە باسی لە دۆخی کارمەندانی تەندروستی لە غەززە دەکات لە لایەن کەناڵەکەوە پەخش ناکرێت.
بی بی سی هۆکاری ئەو بڕیارەی بی بی سی بۆ "نیگەرانییەکان لەمەر بێلایەن بوون"ی بەڵگە فیلمەکە گەڕاندبوویەوە.
دوای ئەوە، کەناڵی ٤ی وڵاتەکە بەڵگە فیلمەکەی پەخش کرد.