لە زنجیریەک ھێرش و بۆردومانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر غەززە ٤٠ فەڵەستینی کوژران
لە ئاکامی زنجیریەک ھێرش و بۆردومانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر غەززە ٤٠ فەڵەستینی کوژران.

Gazze
غەززە ــ AA
زنجیریەک ھێرش و بۆردومانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر غەززە ٤٠ فەڵەستینی کوژران.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەستی ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، گەڕەکەکانی باشوور و ڕۆژھەڵاتی شاری غەززە، بەچڕی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومان کراون.
ھەر بەپێی زانیارییەکان، ژمارەیەکی زۆر فەڵەستینی کە بۆ وەرگرتنی یارمەتی مرۆیی لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە گردببوونەوە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومان کراون.
ھەروەھا چەند سەرچاوەیەک بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕاگەیاند کە سوپای ئیسرائیل ژمارەیەک کەسی مەدەنی و کەمپی ئاوارە فەڵەستینییەکانی لە چەند ناوچەیەکی غەززە، بۆردومان کردووە.
ھاوکات سەرچاوەیەکی پزیشکی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕاگەیاند کە لە ئاکامی بۆردومانەکاندا، ٤٠ فەڵەستینی کوژراون ٢٣ی دیکەش برینداربوون.