Dlshad Saifaalddin Ahmed
30 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2019
سلێمانی ـ AA
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، "بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی ھەرێم بەتایبەتی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی سلێمانی، پێیان ڕاگەیاندین کە شەپۆڵێکی بەھێزی باران بارین و لافاو پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە".
لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیدا هاتووە، "بۆ سەلامەتی گیانی قوتابیان و خوێندکارانمان بڕیارماندا سبەی یەکشەممە بکرێتە پشوو لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی".
ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەھێزی باران بارین ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، ھەفتەی رابردوو لە چەندین ناوچە بەھۆی دروستبوونی لافاوەوە لەچەندین ناوچەی پارێزگای سلێمانی دەوامی خوێندنگەکان راگیرا.