جيهان, پەروەردەیی

بەکارهێنانی مۆبایل و تۆڕی کۆمەڵایەتی لە قوتابخانە حکوومییەکانی لۆس ئانجلەس قەدەغە دەکرێت

Muhammet Nazım Taşcı  | 19.06.2024 - نوێکردنەوە : 23.06.2024
بەکارهێنانی مۆبایل و تۆڕی کۆمەڵایەتی لە قوتابخانە حکوومییەکانی لۆس ئانجلەس قەدەغە دەکرێت

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

لە شاری لۆس ئانجلەسی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا، لە قوتابخانە حکوومییەکاندا بەکارهێنانی مۆبایل و تۆڕی کۆمەڵایەتی لە خوێندکاران قەدەغە دەکرێت.

بەپێی هەواڵێکی ڕاگەیاندنی ئەمریکا، ئەنجوومەنی کارگێڕی ناوچەی قوتابخانەی یەکگرتووی لۆس ئانجلەس، بڕیارێکی پەسەند کرد کە بەکارهێنانی مۆبایل و پلاتفۆڕمەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی لە کاتەکانی خوێندندا لە خوێندکاران قەدەغە دەکات.

بەپێی ئەوەیش، لە ماوەی ١٢٠ ڕۆژدا پلانێک سەبارەت بە بڕیارەکە ئامادە دەکرێت و، لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ەوە دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

ئەم قەدەغە کردنە لە لۆس ئانجلەس کە دووهەم گەورەترین ناوچەی قوتابخانەیە زیاتر لە ٤٢٩ هەزار خوێندکار دەگرێتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın