Fatih Erel
21 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2023
ئیستانبوڵ - AA
١٢هەمین کێبڕکێی ئەم وەرزە لە پاڵەوانێتیی جیهانیی فۆرمولا 1 لە هەنگاریا بەڕێوەدەچێت.
لەسەر رێڕەوی ٤،٣٨ کیلۆمەتریی هونگارۆرینگ، سبەی کاتژمێر ١٧:٠٠، خولەکانی پاڵاوتنەکە و رۆژی یەکشەممە ٢٣ی ئایار کاتژمێر ١٦:٠٠ کێبڕکێکە دەست پێ دەکات.
تا ئێستا هەریەکە لە شۆفێری هۆڵەندی، ماکس ڤێرشتاپن هەشت جار و شۆفێری مەکسیکی، سێرجیۆ پێرێز دوو جار بوونەتە خاوەنی پلەی یەکەمی کێبڕکێکە.
ریزبەندی پێنج یەکەم شۆفێر و تیمەکان بەم شێوەیەیە:
شۆفێرەکان:
١. ماکس ڤێرشتاپن (هۆڵەندا): ٢٥٥ خاڵ
٢. سێرگیۆ پێرێز (مەکسیک): ١٥٦ خاڵ
٣. فێرناندۆ ئالۆنزۆ (ئیسپانیا) ١٣٧ خاڵ
٤. لویس هامڵتۆن (بەریتانیا): ١٢١ خاڵ
٥. کارلۆس ساینز (ئیسپانیا): ٨٣ خاڵ
- تیمەکان
١. رێد بوڵ: ٤١١
٢. مێرسیدس: ٢٠٣
٣. ئاستۆن مارتن: ١٨١
٤. فیراری: ١٥٧
٥. مەکلارین: ٥٩