Yunus Kaymaz
19 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
وڵاتی قەتەڕ میونداری کێبڕکێی وەرزی بیستەمی پاڵەوانێتی فۆرمولا ١ دەکات.
کێبڕکێی ئۆتۆمبیلەکە لە شاری دۆحە بەڕێوەدەچێت و لە ٥٧ خول پێکدێت.
سبەی کاتژمێر ١٧:٠٠ بە کاتی ھەولێر گەڕەکانی رێکخستنی ریزبەندی گروپە بەشداربووەکان بەڕێوەدەچێت و رۆژی یەکشەممەش لە ھەمان کاتژمێردا خولەکانی پاڵەوانێتییەکە دەستپێدەکەن.
ریزبەندی خاڵەکانی ئەو شۆفێرانەی بەشداری پاڵەوانێتییەکە دەکەن بەم شێوەیەیە:
1. ماکس فێرشتاپن (ھۆڵەندا): ٣٣٢،٥ خاڵ
2. لویس ھامیڵتۆن (بەڕیتانیا): ٣١٨،٥ خاڵ
3. ڤاڵتێری بۆتاس (فینلەندا): ٢٠٣ خاڵ
4. سێرگیۆ پێرێس (مەکسیک): ١٧٨ خاڵ
5. لاندۆ نۆریس (بەڕیتانیا): ١٥١ خاڵ
ھەروەھا ریزبەری گروپە بەشداربووەکانیش بەم شێوەیەیە:
1. مێرسیدێس: ٥٢١،٥
2. رێدبوڵ: ٥١٠،٥
3. فێراری: ٢٨٧،٥
4. ماکلارێن: ٢٥٦
5. ئالپاین: ١١٢