Fatih Erel
26 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2022
ئیستانبوڵ - AA
١٠ رۆژ ماوە بۆ ئۆڵۆمپیادی زستانەی ٢٠٢٢ کە لە پەکینی پایتەختی چین بەڕێوەدەچێت.
لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ٢٠٢٢دا کە لە رۆژانی چوار تا ٢٠ی شوبات بەڕێوەدەچێت، سێ هەزار وەرزشوان لە ١٥ بەشدا بەشداریی دەکەن.
سەرهەڵدانی حاڵەتی تووشبوون بە ئۆمیکرۆن و دەلتا لە پەکین لە ماوەی رۆژانی رابردوودا کە سەرچاوەکەیان ناوخۆییە، نیگەرانی لەبارەی رێکخستنەکانی ئۆڵۆمپیادەکە دروست کردووە.
ئاماژە بەوە کرابوو کە بلیتی ئەو یارییانە نافرۆشرێت کە لە شوێنی داخراودا ئەنجام دەدرێن، بەڵکو جەماوەر بانگهێشت دەکرێن.
بەهۆی گرتنەبەری رێوشوێنەکانی دژبە کۆرۆنا لە پەکین، ئۆڵۆمپیادی مەشخەڵ کە پێش ئۆڵۆمپیادی زستانە ساز دەکرێت لە چەند خاڵێکی کەمدا دەست بە دەست هەڵدەگیرێت.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن ئیدارەی خۆجێیی پەکین-ەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە مەشخەڵەکان کە لە دوو، سێ و چواری شوباتدا لە سەنتەری پەکین ساز دەکرێن لە قەزای یانچینگ و شاری جانگسیاکۆو سەربە ویلایەتی هیبێی لە ١١ خاڵدا دەست بە دەست هەڵدەگیرێت.