پەکین
دوای سەردانی شاندێکی کۆریای باکوور بۆ ولاتی چین، سەرچاوەیەکانی ھەواڵ لە چین بڵاویانکردەوە کۆریای باکوور داوایکردووە بێ شەرت و مەرجی پێشوەختە لەبارەی چەکی ئەتۆمی وتووێژ بکات.
لەو سەردانەدا (کیم کیە) جێگری وەزیری دەورەوی کۆریای باکوور و (یانگ سەیچی) وەزیری دەروەی چین کۆبوونەتەوە .
وەزیری دەروەی چین ئاشکرایکرد ئێستا پەیوەندیی کۆریای باکوور و چین لەئاستێکدایە رابردوو و داھاتوو پێکەوە دەبەستێتەوە، دەبێ لە پێناوی سەقامگیری و ئارامی، پەیوەندیی تەندورست لە نێوان ھەردوو وڵاتدا ئاستەنگەکان تێ بپەڕێنێ.
یانگ گوتی " بەستنی کۆبوونەوەی شەش قۆڵی کاریگەریی باشی دەبێ لە پێناو بەدیھێنانی ئاشتی و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا، ھەنگاوێکی گرنگیش دەبێ بۆ قۆناغی داماڵینی چەکی ئەتۆمی".
جێگری وەزیری دەرەرەوەی کۆریای باکوور رایگەیاند: وڵاتەکەی پشتگیریی دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەی شەش قۆڵی دەکا و ھیوای خواست چین لەو بارەییەوە پەیوەندیەکانی خۆی زیاتر قوڵبکاتەوە.
کۆبوونەوەی شەش قۆڵی لەنێوان (چین ، روسیا، ئەمریکا، کۆریای باشوور، یابان، کۆریای باکوور) ساڵی ٢٠٠٨ بەڕێوەچوو، بەڵام کۆریای باکوور لێی کشایەوە کۆبوونەوەی دیکە نەکرایەوە.