کەرکوک
پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ چوارشەممە لە شاری خورماتوو لەپارێزگای (سەڵاحەدین) کەسێک لەناو کامیۆنێکی بۆمبڕیژکراودا خۆی تەقاندەوەو ژمارەیەک خەڵکی دەوروبەری رووداوەکە پێوە بوون.
بەرێوەبەری پۆلیسی خورماتوو (حوسێن عەلی) بۆ ئاژانسی ئانادۆڵۆ AA گوتی " تەقینەوەکە لە گەڕەکی ئیمام ئەحمەد کە زۆربەی دانیشتووانی تورکمانن روویداوە و بە پێ ئامارە سەرەتاییەکان بێجگە لەخۆکوژەکە، کچێکیش گیانی لەدەستداوە و ٢٧ ی دیکە بریندار بوون".
دانیشتوانی گەڕەکی ئیمام ئەحمەد کە تەقینەوەکەی تێدا روویدا دەڵێن ھێزە ئاسایشپارێزەکانی خورماتوو کەمتەرخەمن لەپارێزگاریی کردن لەئارامی شارو لەبەرامبەر تیرۆریستان لاوازن کە ناتوانن پیلان و ھەوڵەکانیان پوچەڵ بکەنەوە.