Ramal Mahmood
29 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2017
پەکین – AA
ساڵی کەڵەشێر و جەژنی بەهار بەجۆش و خرۆشەوە لە چین پیرۆز کرا.
سەدان هاووڵاتیی بەمەبەستی پیرۆزبایکردن و پیرۆزڕاگرتنی ساڵی کەڵەشێر بەپێی رۆژژمێری نەریتی چین بۆ ئەمساڵ دیاریکراوە لە پارکی دیتان لە پەکینی پایتەخت، کۆبوونەوە.
بەپێی رۆژژمێری چینی کۆتایی بەساڵی مەیمون هات و لە دوینێوە چین پێی ناوەتە ساڵی کەڵەشێر بەم بۆنەیەشیەوە لەو وڵاتە بۆ ماوەی یەک هەفتە کراوەتە پشووی فەرمی و خەڵک سەرقاڵی بەسەربردنی کاتێکی خۆشە.
گەلانی چین لە منداڵی حەوت ساڵییەوە تاکو پیری ٧٠ ساڵی بەشدارییان لە بۆنەکانی ساڵی کەڵەشیردا کرد و بەشێوەیەکی بەربڵاو گۆڕەپانی پیرۆزباییەکانیان بەنزا و ئیدیەمی ساڵی نوێ ساڵی ئاسوودەیی، پیت و فەڕ، تەندروستی و دەوڵەمەندی بێت رازاندەوە. باوەڕیان وایە ساڵی کەڵەشیر ساڵی پیت و فەڕ و بەختەوەریانە.
ئەم بۆنەیە بەهەڵپەڕکێ و سەمای جۆراوجۆری چینی کە ٥٦ پێکهاتەی نەتەوەیی لە خۆ دەگرێت، سەرنجی گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانییان بۆخۆیان راکێشا.
تەواوی پارکەکەیان هەر لە پەیکەرەوە بگرە تاکو وێنە و جلوبەرگ بەوێنەی کەڵەشێر رازاندەوە.
بەپێی رۆژژمێری ١٢ ئاژەڵی چینییەکان ئەمساڵ بە"ساڵی کەڵەشێر" دانراوە و پیرۆز دەکرێت، هەر ساڵە و بەناوی ئاژەڵێکەوە ناو دەنرێت.
ئەم بۆنەیە جگە لە چین هەروەها لە وڵاتانی دیکەی ئاسیا وەک مالیزیا، ئیندۆنێزیا، تایلاند و ژاپۆن پیرۆز راگیرا.