Muhammet Ali Kemal
29 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2017
پاریس- AA
خولی دووەمی ھەڵبژاردنی بەرایی دیارییکردنی کاندیدی پارتی سۆسیالیستی دەسەڵاتدار بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی فەڕەنسا، دەستی پێکرد.
لەو خولەی ھەڵبژاردنە بەراییەکانی دیارییکردنی کاندیدی پارتەکەدا، ھەریەک لە وەزیری پێشووتری پەروەردە، بێنوا ھامۆن و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری فەڕەنسا، مانوێل ڤاڵس رکابەریی یەکتر دەکەن.
چاوەڕوان دەکرێت دوو ملیۆن دەنگدەر لەسەرانسەری وڵاتدا لە رێگەی ٧ ھەزار و ٥٣٠ سندوقی دەنگدانەوە، بەشداریی لە ھەڵبژاردنەکەدا بکەن.
بێنوا ھامۆن لە بنکەیەکی دەنگدان لە باشووری خۆرئاوای پاریس و مانوێل ڤالس لە بنکەیەکی دیکە لە باشووی شارەکە، دەنگدەدەن.
پرۆسەی دەنگدان بۆ دیارییکردنی کاندیدی پارتی سۆسیالیستی دەسەڵاتدار تا کاتژمێر ١٩:٠٠ دەخایەنێت.
لەخولی یەکەمی ھەڵبژاردنە بەراییەکاندا نزیکەی یەک ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار کەس بەشدارییان کردبوو، ھامۆن لەسەدا ٣٦.٠٣، ڤاڵس لەسەدا ٣١.٤٨ی دەنگەکانیان بەدەستھێنابوو. لەپلەی سێیەمدا ئارنۆد مۆنتێبۆرگ لەسەدا ١٧.٥٢ی دەنگەکانی بردەوە و پشتیوانیی خۆی بۆ ھامۆن راگەیاند.