Doğa Kırmızıoğlu
27 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی، لیۆنێل مێسی کە نزیکەی مانگێک لەمەوبەر تووشی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوو، هێشتا نەیتوانیوە کاریگەریەکانی پەتاکە تێپەڕێنێت، بەو هۆیەشەوە بۆ ماوەیەکی دیکە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.
راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، لیۆنێل سکالۆنی هۆکاری بەشداری نەکردنی مێسی لە یاریی بەرامبەر هەڵبژاردەی چیلی لە سبەی و یاریی بەرامبەر کۆلۆمبیا لە دووی شوباتدا کە لە چوارچێوەی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی قەتەر ٢٠٢٢، روونکردەوە.
لیۆنێل سکالۆنی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە کرد کە بە تەلەفۆن قسەیان لەگەڵ مێسی کردووە و گوتی: ''زۆر خوازیاری ئەوە بووم مێسی لێرە لەنێوماندا بێت، بەڵام پێی راگەیاندنم کە قۆناغی نەخۆشی کۆرۆنای زۆر بە سەختی تێدەپەڕێت. باشبوونی تەندروستیی ئەو لە هەموو شتێک گرنگترە. لەبەر ئەوە بڕیارم دا کە باشترین بژاردە ئەوەیە لە میانی یارییەکانی هەڵبژاردەکەدا لە یانەکە بمێنێتەوە و پشوو بدات''.
مێسی کە لە دووی کانوونی دووەمدا رایگەیاند، تووشی پەتای کۆرۆنا بووە، لەو ماوەیەدا لە یاریی پاریس سان جێرمان بەرامبەر رێمیس لە ٢٣ی کانوونی دووەمدا کە بە ئەنجامی ٤-٠ سەرکەوتن بەسەریدا تۆمار کرد، تەنها توانی ٢٧ خولەک لە یاریگادا بمێنێتەوە.