Hemın Othman Mohammed
04 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2017
ئیستانبوڵ - AA
نه‌یمار، كه به گرێبه‌ست چووه‌ته یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ڕه‌نسا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه شه‌یدای یاری تۆپی پێیه و هاتووه بۆ یانه‌یه‌كی نایاب.
یاریزانی به‌ڕازیلی ته‌مه‌ن 25 ساڵ نه‌یمار، كه به گرێبه‌ستێكی 222 ملیۆن یۆرۆیی چووه‌ته یانه‌ی پاریس سان جێرمان، له مه‌ڕاسیمێكدا و به‌ئاماده‌بوونی خاوه‌نی یانه‌كه، ناسر ئال خلێفی، به راگه‌یاندنه‌كان ناسێندرا.
نه‌یمار باسی له‌وه كرد كه ئه‌سته‌مه بتوانێت هه‌سته‌كانی بخاته‌ڕوو و گوتی: "شه‌یدای یاری تۆپی پێم. سبه‌ینێ ده‌توانم به‌رامبه‌ر ئامینس درێس له‌به‌ر بكه‌م، بۆچی نا؟ شه‌یدای یاری تۆپی پێم له‌گه‌ڵ هاووڕێیانی یانه نوێكهمدا. له شارێكی سه‌رسورهێنه‌ردا، هاتووم بۆ یانه‌یه‌كی نایاب".
ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ نه‌یمار، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له دڵه‌وه بڕیاریداوه و هه‌ڵیسه‌نگاندووه و گوتی: "ده‌مه‌وێت باشترین توانا بخه‌مه‌ڕوو بۆ بردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كان. ده‌مویست بێمه پاریس".
نه‌یمار باسی له‌وه كرد كه یه‌كێك له سه‌ختترین بڕیاره‌كانی ژیانی داوه و، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه به‌رشه‌لۆنه یانه‌یه‌كی زۆر مه‌زن بووه و ده‌یانجار بیری كردووه‌ته‌وه، پاشان هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌كانی جێهێشتووه.
نه‌یماری 25 ساڵ باسی له‌وه كرد كه هیچ كات به پاره هاننه‌دراوه و گوتيشی: "ئه‌گه‌ر به‌دوای پاره بكه‌وتمایه، ئه‌وا ره‌نگه ئێستا له شوێنیكی دیكه‌ی جیهان و له یانه‌یه‌كی دیكه بوومایه. نیگه‌رانم له‌وه‌ی خه‌ڵكی وا بیر ده‌كه‌نه‌وه".