Zafer Fatih Beyaz
09 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و گوته ره‌گه‌زپه‌رستییه ده‌كه‌م كه دژبە ئه‌ندامی تیمی ته‌كنیكی باشاكشههیر، پییەر وێبۆ به‌كار هێندراون. له‌و باوه‌ڕه‌دام کە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئه‌ورووپا له‌مباره‌یه‌وه هه‌نگاوی پێویست ده‌نێت".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له رێگای هه‌شتاگی "نه‌خێر بۆ ره‌گه‌زپه‌رستی" له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی كاردانه‌وه‌ی خۆی نیشان دا لەهەمبەر گوته‌ی ره‌گه‌زپه‌رستیانه به‌رامبه‌ر راهێنه‌ر پییەر وێبۆ لە میانی ئه‌نجامدانی یاری بەرامبەر یانەی پاریس سان جێرمان له هه‌فته‌ی شه‌شه‌می گرووپی H له خولی یانە پاڵەوانەکانی ئه‌ورووپا.
سه‌ركۆماری توركیا له‌مباره‌یه‌وه نووسیوویه‌تی "به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و گوته ره‌گه‌زپه‌رستیانه ده‌كه‌م كه دژبە ئه‌ندام له تیمی ته‌كنیكی یانەی باشاكشههیر، پییەر وێبۆ به‌كار هێندراون. له‌و باوه‌ڕه‌دام کە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئه‌ورووپا له‌مباره‌یه‌وه هه‌نگاوی پێویست ده‌نێت. له وه‌رزش و ته‌واوی بواره‌كانی دیكه‌ی ژیاندا، بێقهید و شه‌رت دژبە ره‌گه‌زپه‌رستی و جیاكارین".