Yusuf Özcan
09 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2020
پاریس- AA
یانەی پاریس سان جێرمان-ی فەڕەنسی لە هەژماری تایبەتی خۆی پەیامێکی یانەی مێدیپۆل باشاکشەهیر-ی تورکی لەژێر ناوی "نەخێر بۆ نەژادپەرستی" بڵاوکردووەتەوە.
یانەی مێدیپۆل باشاکشەهیر لە هەفتەی شەشەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا-دا، رووبەڕووی یانەی پاریس سان جێرمان بووەوە، بەڵام لە کاتی یارییەکەدا، یاریدەدەری راهێنەری یانە تورکییەکە، پییەر وێبۆ رووبەڕووی کۆمەڵێک دەستەواژەی نەژادپەرستانەی یەکێک لە ناوبژیوانەکان بووەوە.
وەک کاردانەوەیەکیش بۆ ئیدانەکردنی ئەم کارە، یانەی باشاکشەهیر دروشمی "نا بۆ نەژادپەرستی"ی لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە.
وەک پشتیوانییەکیش یانەی پاریس سان جێرمان، هەمان دروشمی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوکردەوە.