مارادۆنا زۆر بیری تۆپی پێ ده‌كات
- راهێنه‌ری یانەی خیمناسیای ئەرجەنتینی بۆ تۆپی پێ، دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا: ''به‌تاسه‌وه چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ راهێنه‌ری خیمناسیا و دووباره له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان كاربكه‌مه‌وه''.
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
راهێنه‌ری یانەی خیمناسیای ئەرجەنتینی بۆ تۆپی پێ، دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا رایگەیاند كه له‌م پشووه‌ی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) راگه‌یه‌ندراوه، زۆر بیری تۆپی پێ ده‌كات.
مارادۆنا كه یه‌كێكه له ئه‌فسانه‌كانی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین، بۆ رۆژنامه‌ی ئێل دیا دیلاپلاتا وڵاته‌كه‌ی دوا و باسی له‌وه كرد كه وه‌ك هه‌موو جیهان په‌تاكه له ئه‌رجینتین-یش بڵاوبووه‌ته‌وه و گوتی:
''به‌تاسه‌وه چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ راهێنه‌ری خیمناسیا و دووباره له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان كاربكه‌مه‌وه. وا هه‌ست ده‌كه‌م دوای گه‌ڕانه‌وه له پشوویه‌كی دوورودرێژ كچه هاوڕێكه‌م ده‌بینم''.
له ئه‌رجه‌نتین كه ١٦ی ئادار خولی تۆپی پێ هه‌ڵپه‌سێردرا، دیار نییه كه‌ی دووباره ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن