23 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2020
ئیستانبوڵ - AA
یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا (UEFA)، پاڵەوانێتی تۆپی پێی ٢٠٢١ی ژنانی بۆ ٢٠٢٢ دواخست.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا (UEFA)وە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە پاڵەوانێتی تۆپی پێی ٢٠٢١ی ژنان کە بڕیاربوو لە بەریتانیا بەڕێوەبچێت دواخراوە بۆ ٦-٣١ی تەمووزی ٢٠٢٢ کە لە ھھر لە بەریتانیا بەڕێودەچێت.
ئاماژە بەوە کرا کە بڕیارەکە لەسەر دواخستنی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ٢٠٢٠ی ئەورووپا (یورۆ ٢٠٢٠) بۆ ٢٠٢١ دەرکراوە بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-١٩).
سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا، ئەلێکساندەر جێفرین لە لێدوانێکیدا رایگەیاند ''لەوەتەی بڕیارمانداوە یورۆ ٢٠٢٠ دوابخەین بۆ ٢٠٢١، بیر لەو کاریگەریانە دەکەینەوە کە دەکەونە سەر پاڵەوانێتی تۆپی پێی ٢٠٢١ی ژنان. بەوردی لە ھەموو بژاردەکانمان کۆڵییەوە. لەبەرئەوە پاڵەوانێتییەکەمان دواخست''.