Hilmi Sever
14 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە ساڵی ٢٠٢٣دا، کە ١٠٠هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری تورکیایە، ئیستانبوڵ میوانداری یاری کۆتایی پاڵەوانێتی لیگی یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا دەکات.
دوای ئەوەی یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا بڕیاریدا بە گواستنەوەی یارییەکانی کۆتایی پاڵەوانێتی لیگ بۆ پرتوگال، ئاماژە بەوە کرا کە لە کۆبوونەوەی نێوان فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا و یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا بڕیاردراوە لە ساڵی ٢٠٢٣دا ئیستانبوڵ میوانداری یاری کۆتایی پاڵەوانێتی یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا بکات.
هەروەها باس لەوە کراوە کە رێککەوتن کراوە لەبارەی ئەوەی جامی سوپەری یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا کە لە مانگی ئابدا ساز دەکرێت لە ئیستانبوڵ میوانداری بکرێت.
چاوەروان دەکرێت کە ئەو بڕیارانەی دراون لە پاش یەکەم کۆبوونەوەی دەستەی ئیدارەی یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا بۆ رای گشتیی رابگەیەندرێت.