Şenhan Bolelli
08 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2020
مەدرید- AA
لە ماوەی رابردوودا مشتومڕێکی زۆر لەسەر ئەوە بوو کە یاریزانی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی دەیەوێت ریزەکانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی جێبهێڵێت.
دوای ئەم مشتومڕانە مێسی بڕیاری دا لە ریزەکانی یانەکەدا بمێنێتەوە و یەکەمین راهێنانی دوای ئەم بڕیارەشی ئەنجام دا.
هەرچەندە ئەو یاریزانە بەشداری راهێنانەکانی هەفتەی رابردووی تایبەت بە خۆ ئامادەکردن بۆ وەرزی رووبەڕووبوونەکانی ٢٠٢٠-٢٠٢١ی نەکردبوو، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ مێسی پێش هەموو یاریزانەکانی دیکە چووە یانەی بارسێلۆنا و لەژێر سەرپەرشتی راهێنەری نوێی یانەکە رۆناڵد کۆیێمان دەستی بە راهێنان کرد.
مێسی تەمەن ٣٣ ساڵ ماوەی ١٦ ساڵە یاری بۆ یانەی بارسێلۆنا دەکات و لە ٢٥ی ئابدا ویستی یانەکە جێبهێڵێت، بەڵام بەڕێوبەری بارسێلۆنا مەرجی ئەوەی بۆدانا کە دەبێت ٧٠٠ ملیۆن یورۆ لە بەرامبەر ئازادبوونیدا ببەخشێتە یانەکە ئەمەیش وای لەو یاریزانە کرد لە بڕیارەکەی پاشگەزببێتەوە و لە ریزەکانی یانەکەدا بمێنێتەوە کە تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ گرێبەستی لەگەڵدا هەیە.