Gülşen Topçu
08 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2020
ریاز - AA
لە سعوودیە، لەسەر دۆسییەی کوژرانی رۆژنامەنووس، جەمال خاشقچی سزای٢٠ ساڵ زیندانی بەسەر پێنج کەسدا سەپێنرا و یەک کەسیش بە زیندانیکردنی ١٠ ساڵ و دوو کەسیش بە زیندانیکردنی حەوت ساڵ سزا دران.
بەپێی ئەو ھەواڵەی لە ئاژانسی SPAی فەرمی سعوودیە بڵاوکراوەتەوە، لە تاوانی کوشتنی رۆژنامەنووس، جەمال خاشقچی، بڕیاری کۆتایی لەسەر ھەشت کەس دەرکراوە.
دادگای سزای ریاز، سزای زیندانی ٢٠ ساڵ بەسەر پێنج کەسدا سەپێنرا و یەک کەس بە زیندانیکردنی ١٠ ساڵ و دوو کەسیش بە زیندانیکردنی حەوت ساڵ سزا دران.
بەم پێیەش بڕیاری لە سێدارەدانی پێنج کەس سووککرا و گۆڕدرا بۆ سزای زیندانیکردن.
لەلایەکی دیکەش داواکاریی گشتی سعوودیە ھیچ زانیارییەکی لەبارەی ناسنامەی ئەو تاوانبارانە ئاشکرا نەکرد.