كۆرۆنا.. NBA تا ماوه‌یه‌كی نادیار ته‌واوی یارییه‌كانی هه‌ڵپه‌سارد
- دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له یاریزانانی تۆپی باسكه تووشی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) بوو، لیگی تۆپی باسكه‌ی ئه‌مریكا (NBA) تا ماوه‌یه‌كی نادیار ته‌واوی یارییه‌كانی هه‌ڵپه‌سارد.
New York
نیویۆرك - AA
دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له یاریزانانی تۆپی باسكه تووشی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) بوو، لیگی تۆپی باسكه‌ی ئه‌مریكا (NBA) تا ماوه‌یه‌كی نادیار ته‌واوی یارییه‌كانی هه‌ڵپه‌سارد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن NBAه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه دوای توشبوونی یه‌كێک له یاریزانانی یانه‌ی ئوتاجاز به ڤایرۆسی كۆرۆنا، تا راگه‌یاندنی دووه‌م هه‌موو یارییه‌كان هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ یاریزانێك راگه‌یاندرا كه ناوی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، یاری نێوان ئوتاجاز و ئۆكلاهۆما كه بڕیاربوو ئه‌م ئێواره‌یه ئه‌نجام بدرێت هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ئه‌و یاریزانه‌ی تووشی ڤایرۆسه‌كه بووه له‌و كاته‌دا له یاریگا نه‌بووه.
هاوكات ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مریكی، تۆم هانكس و هاوسه‌ره‌كه‌ی ریتا ویڵسن تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
هانكس و هاوسه‌ره‌كه‌ی ویڵسن له ئه‌مریكا یه‌كه‌م كه‌سایه‌تی به‌ناوبانگن كه تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن