وەرزش, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی

جۆش و خرۆشی گەڕی پێنجەمی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا

هەر یەکە لە بارسێلۆنا، بورسیا دۆرتمۆند، ئەتلەتیکۆ مادرید و لازیۆ گەیشتە قۆناخی ١٦ی چامپیۆنزلیگ.

Yunus Kaymaz  | 29.11.2023 - نوێکردنەوە : 12.12.2023
جۆش و خرۆشی گەڕی پێنجەمی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

گەڕی پێنجەمی ڕکابەرییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ٢٠٢٣ - ٢٠٢٤، شەوی ڕابردوو بەڕێوە چوون.

بەهێزترین ڕکابەرییەکانی تۆپی پێی ئەورووپا شەوی ڕابردوو شایەتی چەندین یاریی لە دوو کاتی جیاواز بوون و لە گرووپەکانی E, F, G و H هەشت یاری ئەنجام دران.

پاڵەوانی خولی پێشوو مانچستەر ستی لە کاتێکدا لە گێمی یەکەم بە دوو گۆڵ لە پێش بوو، لە گێمی دووهەم دوو گوڵی خوارد و سەرئەنجام بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە لایپزیگی ئەڵمانیی بردەوە.

لە گرووپی F، بورسیا دۆرتمۆند لە ماڵی میلان لە یانە ئیتاڵییەکەی بردەوە و ٣ گۆڵ بەرامبەر یەک گۆڵ دەرئەنجامی یارییەکە بوو.

یارییەکی دیکەی ئەم گرووپە بریتی بوو لە یاری نێوان پاریس سان جێرمان و نیوکاسڵ کە بە گۆڵێکی یەکسان کۆتایی پێهات.

دەرئەنجامی کۆی یارییەکانی شەوی ڕابردوو بەو شێوەیە بوون:

لازیۆ (ئیتاڵیا) ٢ - سێلتیک (سکۆتڵاندا) ٠

شاختار دۆنستسک (ئۆکراینا) ١ - رۆیاڵ ئانتوارپ (بەلجیکا) ٠

میلان (ئیتاڵیا) ١ - بورسیا دۆرتمۆند (ئەلمانیا) ٣

فاینۆرد (هۆڵەندا) ١ - ئەتلەتیکۆ مادرید (ئیسپانیا) ٣

پاریس سان جێرمان (فەڕەنسا) ١ نیوکاسڵ یونایتد (ئینگلیزی) ١

بارسێلۆنا (ئیسپانیا) ٢ - پۆرتۆ (پورتوگال) ١

یانگ بۆیس (سویسرا) ٢ - رێد ستار بەلگراد (سربیا) ٠

مانچستەر سیتی (ئینگلیزی) ٣ لایپزیگ (ئەڵمانیا) ٢


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın