وەرزش

بارسێلۆنا بۆ ٣٢ھەمین جار لە مێژووی خۆیدا بووە پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا

- لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، یانەی بارسێلۆنا بە بردنەوەی لە یانەی ڕیال مەدرید بە ئەنجامی (٣-٢)، بووە، بۆ ٣٢ھەمین جار لە مێژووی خۆیدا، بووە پاڵەوانی جامەکە.

Ahmed Hassan  | 27.04.2025 - نوێکردنەوە : 29.04.2025
بارسێلۆنا بۆ ٣٢ھەمین جار لە مێژووی خۆیدا بووە پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا

Istanbul

ئیستانبوڵ ـــ AA

لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، یانەی بارسێلۆنا بە بردنەوەی لە یانەی ڕیال مەدرید بە ئەنجامی (٣-٢)، بۆ ٣٢ھەمین جار لە مێژووی خۆیدا، بووە پاڵەوانی جامەکە.

شەوی ڕابردوو لە یاریگای "لا کاتۆرخا" لە سیڤیلیا، یانەی ریال و یانەی بارسێلۆنا لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

لەگەڵ دەستپێکردنی یارییەکە، یاریزانانی بارسێلۆنا تا ڕادەیەک کۆنتڕۆڵی یارییەکەیان کرد و تا لە خولەکی ٢٨دا یاریزانی یانەی بارسیلۆنا، پێدرۆ گۆنزالێز لۆپێز گۆڵی یەکەمی بۆ یانەکەی تۆمار کرد.

ئەنجامی گێمی یارییەکە بە ئەنجامی (١-٠) لە بەرژەوەندی یانەی بارسێلۆنا کۆتایی ھات.

دوای دەستپێکردنی گێمی دووەمی یارییەکە، یاریزانانی ڕیال مدرید بە ھێرشکردن بۆ سەر یانەی بارسێلۆنا دەستیان پێکرد و دوای چەندین ھێرش، یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید، یلیان ئیمباپێ بە لێدانێکی ڕاستەخۆ ئەنجامەکەی بۆ یانەکەی یەکسان کردەوە.

دواتر لە خولەکەی ٧٧دا یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید، ئۆرلیێن چوامینی گۆڵی دووەمی تۆمار کرد و یانەکەی بە گۆڵێک پێشخست.

لە خولەکی ٨٢ دا یاریزانی یانەی بارسیلۆنا، ڤیران تۆرێس بە تۆمارکردنی گۆڵی دووەم، ئەنجامەکەی بۆ یانەکەی یەکسان کردەوە.

ئەنجامی یارییەکە بە ئەنجامی (٢-٢) کۆتایی ھات و دواتر یاریزانانی ھەردوو یانە پەنایان بردە بەر گێمی زیادکراو و لە خولەکی ١١٦دا یاریزانی یانەی بارسێلۆنا، ژول کۆندێ سێیەم گۆڵی تۆمار کرد.

ئەنجامی یارییەکەش بە ئەنجامی (٣-٢) لە بەرژەوەندی یانەی بارسێلۆنا کۆتایی ھات.

یانەی بارسێلۆنا بە بەدەستھێنانی ئەم نازناوە کۆی نازناوەکانی لە جامی شای ئیسپانیا، گەیاندە ٣٢ جام لە مێژووی خۆیدا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın