Yunus Kaymaz
01 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2022
دۆحە – AA
لە میانی یارییەکانی گرووپی چوارهمدا لە مۆندیالی قەتەر ٢٠٢٢، هەڵبژاردەی تونس سەرەڕای بردنەوەی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە هەڵبژاردەی فەڕەنسا، ماڵئاوایی لە پاڵەوانییەتییەکە کرد.
هەڵبژاردەی فەڕەنسا، کە سەرکەوتنی بۆ قۆناغی ١٦مسۆگەر کردبوو بەبێ ئەستێرەکانی وەکو مباپێ، جیرۆ و گریزمان رووبەڕووی هەڵبژاردەی تونس کە تەنها پێویستی بە بردنەوە بوو بوویهوه.
هەڵبژاردەی تونس، لە خولەکی ٥٨دا لە رێگەی خزرییەوە گۆڵی بردنەوەی تۆمارکرد.
ئەو کاتەی کە لە یارییەکە مایەوە هیچ گۆڵی تێدا تۆمارنەکرا و یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
تونس سەرەڕای بردنەوەی لە پاڵەوانی جامی جیهانیی پێشوو، بەڵام بلیتی سەرکەوتنی بۆ قۆناغی ١٦ بەدەستنەهێنا و هەڵبژاردەی ئوسترالیا ئەو دەرفەتەی بردەوە.
یارییەکە لە یاریگای ئێجوكهیشن سیتی بە ئامادەبوونی ٤٣ هەزار ٦٢٧ هاندەر بهڕێوهچوو.