Abdulkadir Karakaya
06 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە یاری نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا (یوفا)دا، یانەی چێڵسی بە تۆمارکردنی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی ریال مەدرید-ی بردەوە و گەیشتە یاری کۆتایی و رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە.
چێڵسی و ریال مەدرید کە پێشتر بە تۆمارکردنی ١-١ یەکسان بوون، بۆ یەکلاییکردنەوەی یارییەکەیان، یانەی چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریچ میوانداری یانەی ریال مەدرید-ی کرد و لە خولەکی ٢٨دا، گۆڵی یەکەمی لە رێگەی کای هاڤێرتز تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر بۆ چێڵسی تەواوبوو.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا، یانەی چێڵسی لە خولەکی ٨٥دا، لەڕێگەی ماسۆن مۆونت-ەوە دووەم گۆڵی تۆمار کرد و یارییەکەش بەو ئەنجامە لە بەرژەوەندی چێڵسی کۆتایی هات و لە دوای یانەی مانچێستەر سیتی بووە دووەم یانە کە گەیشتە یاری کۆتایی.
رۆژی شەممە ٢٩ی ئایار، یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٢٠٢٠-٢٠٢١ لە یاریگای ئۆڵۆمپی ئەتاتورک بەڕێوەدەچێت.