Şenhan Bolelli
05 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2021
مەدرید - AA
کاپتنی یانەی بارسێلۆنا، لیۆنێل مێسی بەهۆی ئەوەی لە ماڵەکەیدا خوانێکی رێکخستووە و تیایدا رەچاوی مەرجەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا نەکردووە، لەلایەن لا لیگا-وە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
لە ئیسپانیا، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا رێگە نادرێت ئەو میواندارییانەی لە ماڵەکاندا رێکدەخرێن لە شەش کەس زیاتر بن، بەڵام مێسی لە سێی ئایاردا خوانێکی بۆ سەرجەم ئەندامانی یانەی بارسێلۆنا و خێزانەکانیان رێکخستووە، ئەمەش مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی خوانەکە لە راگەیاندنەکاندا، لا لیگا بڕیاریدا لێکۆڵینەوە لەو بابەتە ئەنجامبدات.
بەهەمان شێوە گوتەبێژی حکوومەتی خۆجێی هەرێمی کەتالۆنیا، مەریتچێل بودۆ رایگەیاند، ئاژانسی تەندروستیی گشتی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکات.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە راگەیاندنە ئیسپانییەکاندا بڵاوکراونەتەوە بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا باسیان لەوە کردووە کە ئەمە بابەتێکی تاکەکەسییە و ئامادە نەبوون هیچ روونکردنەوەیەک لەبارەی ئەو خوانەوە بدەن کە مێسی رێکیخستووە.