Ali Korkmaz
04 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2021
ئیزمیر - AA
لە رووسیا هەشت رووبەڕووبوونەوەی کۆتایی پاڵەوانێتی یەکێتیی نێودەوڵەتیی تۆپی باسکە دەستپێدەکات و بڕیارە سبەی و دووسبەی هەر هەشت یارییەکە ئەنجام بدرێت.
لە حەوتی ئایاریشەوە رووبەڕووبوونەوەکانی نیوەی پێش کۆتایی دەستپێدەکەن و یاری کۆتاییش لە نۆی مانگدا بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە لە یەکەم یاری چارەکی پێش کۆتاییدا یانەی پنار کارشییاکا-ی تورکی رووبەڕووی یانەی نیمبورک-ی چیکی ببێتەوە و یارییەکەش کاتژمێر ٠٩:٣٠ی شەو بە کاتی هەولێر دەستپێدەکات.
براوەی یارییەکە رۆژی هەینی لەگەڵ براوەی یاری نێوان نیژنی نۆڤگۆرۆد-ی رووسی و کاسادێمۆنت زاراگۆزا-ی ئیسپانی رووبەڕوو دەبێتەوە.