مەدرید- AA
لە هەفتەی ٣٤مینی یارییەکانی لا لیگادا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید رووبەڕووی یانەی ئێلچە بووەوە.
لە خولەکی ٢٣دا، یاریزان مارکۆس یۆرەنتە گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ١-٠ کۆتایی هات.
هەر لە میانی یارییەکانی هەفتەی ٣٤ی لا لیگادا، یانەی ریال مەدرید رووبەڕووی یانەی ئۆساسونا بووە.
نیوەی یەکەمی یارییەکە بەبێ ئەنجامدانی هیچ گۆڵێک کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا و لە خولەکی ٧٦دا، یاریزان ئەدەر میلیتاوۆ گۆڵی یەکەم و لە خولەکی ٨٠دا، یاریزان کارلۆس کاسەمیرۆ گۆڵی دووەمی بۆ یارییەکە تۆمار کرد.
بەم سەرکەوتنانەش یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بە تۆمارکردنی ٧٦ خاڵ لە ریزبەندی یەکەمی لا لیگا و یانەی ریال مەدرید بە تۆمارکردنی ٧٤ خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لا لیگا مانەوە.