Barış Seçkin
19 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2022
رۆما - AA
لە شەشەمین یاری کۆتایی پلەی-ئۆفی لیگی باسکەی پلەیەکی ئیتاڵیا (سێریا ئەی)دا، ئۆڵیمپیا میلان بە ئەنجامی ٨١-٦٤ سەرکەوتنی بەسەر ڤیرتوس بۆلۆگنادا هێنا و سێریاکەی بە ٤-٢ خاڵ بردەوە و نازناوی پاڵەوانی بۆ خۆی دەستخست.
لە زنجیرەی کۆتایی پلەی ئۆفدا لە ئیتاڵیا کە لەسەر حەوت یاری ئەنجامدرا، ئۆڵیمپیا میلان و ڤیرتوس بۆلۆنگا لە شەشەمین یاریدا لە مێدیۆلانوم فۆڕم لە میلانۆ رووبەڕووی یەک بوونەوە.
ئۆڵیمپیا میلان کە پێش یاریەکە ٣-٢ خاڵ لە پێشەوە بوو، بەسوود وەرگرتن لە ئەنجامدانی یاریکە لە یاریگای خۆی توانی کۆنترۆڵی یاریەکە بکات لە بەرامبەر یانەی رکابەریدا.
یانەی ئۆڵیمپیا میلان توانی یاریەکە بە ئەنجامی ٨١-٦٤ بباتەوە و بەو ئەنجامەش ٤-٢ خاڵی بەدەستهێنا و نازناوی پاڵەوانێتی بردەوە.
بەو یاریەش ئۆڵیمپیا میلان ئەوە ٢٩مین سەرکەوتنێتی کە لە مێژوویی یانەکەیدا بەدەستیهێناوە.