Şenhan Bolelli
20 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2022
مەدرید – AA
لە میانی زنجیرە یارییەکانی کۆتایی پاڵەوانی وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١ی خولی یەکەمی تۆپی باسکەی ئیسپانیا (ACB)، یانەی ریال مەدرید بە ئەنجامی ٣-١ باڵادەستیی سەپاندە سەر یانی بارسێلۆنا.
یانەی ریال مەدرید، لە چوارەم یاریی زنجیرە یارییەکاندا لە یاریگای خۆی توانی بە ئەنجامی ٨١-٧٤ بیباتەوە ٣٦ھەمین پاڵەوانێتی لە مێژووی خولی یەکەمی تۆپی باسکەی ئیسپانیا (ACB) بەدەستھێنا.
یاریزانی ناوەڕاستی یانەی ریال مەدرید واڵتەر تاڤارێس-ی تەمەن ٣٠ ساڵان کە درێژی ٢،٢٠ مەتر دەبێت، توانی ٢٥ خاڵ تۆمار بکات.
تاڤارێس، جگە لەوەی زۆرترین خاڵی لە یارییەکەدا تۆمار کرد وەکو باشترین یاریزانیش ھەڵبژێردرا.
ریال مەدرید، کە باڵادەستی بەسەر پاڵەوانی وەرزی رابردوو بارسێلۆنا بەدەستھێنا دوای دوو وەرز توانی ببێت بە پاڵەوانی خولەکە.
لەلایەکی دیکەوە، راھێنەری ریال مەدرید پابلۆ لاسۆ کە لە ٥ی حوزەیران لە ماڵەکەی خۆی جەڵتەی دڵ لێیدابوو و دوای مانەوە بۆ ماوەی دوو رۆژ نەخۆشخانەی بەجێھێشت ھەرچەندە بەشداری لە راھێنانەکانی ھەفتەکە کرد بەڵام لە نێو تیمی یاریی کۆتاییدا نەبوو.
لاسۆ، کە لە پشت شوێنی یاریزانە یەدەگەکانی یانەکەیەوە دانیشتبوو و تەماشای یارییەکەی دەکرد بەشداری لە جۆش و خرۆشی بردنەوەی یارییەکەی لەگەڵ تیمی تەکنیکیی یانەکەدا کرد.