Osman Karaslan
20 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2022
ئەنقەرە - AA
قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتی تورکیا ئۆفڕۆد-پێتاڵس ٢٠٢٢، لە شارۆچکەی کزڵجاهامامی سەر بە پارێزگای ئەنقەرە، کۆتایی هات.
فێدراسیۆنی وەرزشەکانی ئۆتۆمبێلی تورکیا (TOSFED) بە سپۆنسەری (ICRYPEX) قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتییەکەی رێکخست و تیایدا ٦٢ وەرزشکار بە ٣١ ئۆتۆمبێل، بەشدار بوون.
دوای کێبڕکێیەکەش لە مەیدانی ١٥ی تەمووز، لە رێوڕەسمێکدا خەڵات بەسەر براوەکانی کێبڕکێکەدا دابەش کرا.
سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی کزڵجاهامام، سولەیمان ئاجار، لە میانەی گواترێکیدا لە رێوڕەسمەکەدا، باسی لەوە کرد کە کێبڕکێکە بە جۆش و خروشەوە دەستیپێکردوە و بە جۆش و خرۆشیشەوە کۆتایی هاتووە، پیرۆزباییشی لە سەرجەم بەشداربووان کرد.