Sangar Hamad Azeez
09 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2016
لە کاتێکدا تەنیا چەند سەعاتێک ماوە بۆ دەستپێکردنی جامی کیشوەری ئەورووپا ناسراو بە یۆڕۆ ٢٠١٦، خۆپیشاندان و ئیدانەکردن لە فەڕەنسا درێژەی هەیە.
کرێکارانەی پاکەرەوەی شەقامەکان کە لە سێشەممەی رابردووەوە مانیان گرتبوو، هەفتەیەکە شارەکەیان پاک نەکردۆتەوە.
پۆلیس ئەمڕۆ گەورەترین کۆگای بەتاڵکردنەوەی زبڵ و خاشاکی لە شارەکە هەڵگرت بەڵام بەهۆی مانگرتنی کرێکارەکان زبڵ و خاشاکەکان پاک نەکراونەتەوە.
لەو ناوەندەی کە رۆژانە دوو هەزار تۆن زبڵ ریسایکڵ دەکرێ، ساڵانە نزیکەی ٧٠٠ هەزار تۆن زبڵ و خاشاک ریسایکڵ دەکرێتەوە.
بەگوتەی شارەزایان تاوەکو ئێستا فەڕەنسا بەهۆی مانگرتنی کرێکارانی پاککەرەوە و کرێکارانی رێگا ئاسنینەکانەوە، نزیکەی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوتووە.
هەروەها لەلایەکی دیکەشەوە هەر سەبارەت بەم مانگرتنانە بڕیارە فڕۆکەوانانی هێزی ئاسمانی فەڕەنسی لە بەرواری ١١ بۆ ١٤ ئەم مانگە مان بگرن.
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی فەڕەنسا ئالاین ڤیدالیس رەخنەی لە فڕۆکەوانان و کرێکارانی رێگا ئاسنینەکان گرت کە لەم کاتەدا مان دەگرن و بە کەسانێک کە "هەستی بەرپرسیارێتییان نییە" وەسفی کردن.