جيهان, هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا

خۆپیشاندانی لایەنگری ترەمپ لە واشنتۆن پایتەختی ئەمریکا

لەگەڵ بەردەوامی مشتومڕەکانی پەیوەندیدار بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ئەمڕۆ لایەنگرانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کە پێیانوایە لە ھەڵبژاردنەکاندا ساختەکاری کراوە، لە واشنتۆنی پایتەخت گردبوونەوە.

Islam Doğru  | 15.11.2020 - نوێکردنەوە : 15.11.2020
خۆپیشاندانی لایەنگری ترەمپ لە واشنتۆن پایتەختی ئەمریکا

New York

واشنتۆن - AA

لەگەڵ بەردەوامی مشتومڕەکانی پەیوەندیدار بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ئەمڕۆ لایەنگرانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کە پێیانوایە لە ھەڵبژاردنەکاندا ساختەکاری کراوە، لە واشنتۆنی پایتەخت گردبوونەوە.

سەدان ھەزار لایەنگری ترەمپ لە ئەمڕۆ بەیانییەوە بە شێوەی گرووپی جیا گردبوونەوە و لە ژێر ناوی (Make Amerika Great Again-دووبارە ئەمریکا گەورە بکەوە) پشتیوانی خۆیان بۆ دۆناڵد ترەمپ دەبڕی.

لە کاتی گردبوونەوەکەدا ئەوە بینراوە کە زۆربەی خۆپیشاندەران ماسکیان نەبەستووە و ترەمپیش بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانیدا لە دەوربەری خۆپیشانداران سوڕایەوە و سوپاسیکردن بەھۆی ئەو پشتیوانییەی کە بۆی دەردەبڕن.

دواتر خۆپیشاندەران بەرەو باڵەخانەی کۆنگرێس بەڕێکەوتن و دروشمی وەک "جۆ بایدن سەرۆکی شەرعی نییە" و "چوار ساڵی دیکە"یان گوتەوە. لە بەرامبەردا پۆلیس رێوشوێنی ئەمنی توندی گرتەبەر.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın