جيهان, هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا

ئەمریکا...لە دووبارە هەژمار کردنەوەی دەنگەکانی ویلایەتی جۆرجیا-دا بایدن بووە براوە

دوای ئەوەی دەنگەکانی ویلایەتی جۆرجیا دووبارە هەژمار کرانەوە، کاندیدی پارتی دیموکرات، جۆ بایدن جارێکی دیکە سەرکەوتنی بەدەستهێنایەوە.

Hakan Çopur  | 20.11.2020 - نوێکردنەوە : 20.11.2020
ئەمریکا...لە دووبارە هەژمار کردنەوەی دەنگەکانی ویلایەتی جۆرجیا-دا بایدن بووە براوە

Washington DC

واشنتۆن- AA

دوای ئەوەی دەنگەکانی ویلایەتی جۆرجیا دووبارە هەژمار کرانەوە، کاندیدی پارتی دیموکرات، جۆ بایدن جارێکی دیکە سەرکەوتنی بەدەستهێنایەوە.

سکرتێری ویلایەتەکە، براد رافیتسپەرگەر لە دوای کۆتاییهاتنی هەژمار کردنەوەی نزیکەی پێنج ملیۆن دەنگ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە دوای دووبارە هەژمار کردنەوەی دەنگەکان، کاندیدی پارتی دیموکرات، جۆ بایدن بە جیاوازی ١٢ هەزار و ٢٨٤ دەنگ پێش کاندیدی پارتی کۆماریی، دۆناڵد ترەمپ کەوتووە.

بەراورد بە جیاکردنەوەی یەکەمی دەنگەکان، دەنگەکانی جۆ بایدن بە رێژەیەکی کەم دابەزیون، چاوەڕێش دەکرێت سبەی ئەنجامی دەنگەکانی ویلایەتەکە پەسەند بکرێت.

لە لایەکی دیکەشەوە لە ناوچەکانی فلۆید، فەیت، واڵتەن و دۆگلاس چەند سندوقێک دەرکەوتون کە دەنگەکانیان جیانەکراوەتەوە بەڵام پێناچێت ئەو دەنگانە جیاوازییەکی ئەوتۆ لەسەر ئەنجامەکان دروست بکەن کە لە فلۆید، فەیت و واڵتەن، دۆناڵد ترەمپ و لە دۆگلاس، جۆ بایدن براوە بوون.

جێی ئاماژەیە ویلایەتی جۆرجیا خاوەنی ١٦ کورسی نوێنەرایەتییە و لە یەکەمین جیاکردنەوەی دەنگەکاندا، بایدن سەدا ٤٩،٥٢ دەنگەکان و ترەمپ سەدا ٤٩،٢٣ی دەنگەکانی بەدەستهێنا لەبەر ئەوەی جیاوازی دەنگەکانی نێوان هەردوو کاندید کەمتر لە سەدا ٠،٥ بوو دووبارە دەنگەکان هەژمار کرانەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın