Özkan Bilgin
02 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2023
هەکاری – AA
"پێنجەمین فێستیڤاڵی جیلۆ" لە گۆمە بەستەڵەکیییەکانی سات کە سێ هەزار و ٤٠٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە بە بەشداری هەزاران کەس لە قەزای یوکسەکئۆڤا لە پارێزگای هەکاری دەستی پێ کرد.
لە میانی فێستیڤاڵەکەدا چالاکییەکانی وەک پێشبڕکێی سەوڵ لێدان، بەلەمەوانی، پایسکیلسواری، پەڕەشووت، هەڵگەڕان بە سەر چیا، خلیسکە و رۆیشتن بە نێو سروشتدا ئەنجام دەدرێن.
پارێزگار و بریکاری سەرۆکی شارەوانیی هەکاری، ئیدریس ئاکبییک ئاماژەی بەوە دا لە سەرتاسەری تورکیاوە نزیکەی ١٥ هەزار کەس هاتووە بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵەکە کە دوو رۆژ دەخایەنێت.
ئیدریس ئاکبییک سەرنجی خستە سەر ئەوەی هەکاری لە هەموو روویەکەوە بەرەوپێشچوونی زیاتری بەخۆیەوە بینیووە، گوتی: "ئیدی فێستیڤاڵ لە چیاکانی هەکاری ئەنجام دەدرێت، فیلمی لێ دەردەهێندرێت و کۆنسێرتی لێ پێشکەش دەکرێت و کۆتایی بە تیرۆر و توندوتیژی هاتووە. ژیان، هونەر و خۆشبەختی گەڕاوەتەوە هەکاری".
پارێزگار و بریکاری سەرۆکی شارەوانیی هەکاری، ئیدریس ئاکبییک؛ بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی هەکاری، سەڵاوات مەتە پنار؛ فەرماندەی فەرماندەیی گشتیی جەندرمەی هەکاری، جۆشکون سەل لە میانی فێستیڤاڵەکەدا بەشدارییان لە هەڵپەڕکێدا کرد.
02.07.2023 "پێنجەمین فێستیڤاڵی جیلۆ" لە هەکاری ئەنجام درا
"پێنجەمین فێستیڤاڵی جیلۆ" لە گۆمە بەستەڵەکیییەکانی سات کە سێ هەزار و ٤٠٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە بە بەشداری هەزاران کەس لە قەزای یوکسەکئۆڤا لە پارێزگای هەکاری دەستی پێ کرد.