İbrahim Yaldız
01 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2023
مووش – AA
لە چوارەم رۆژی جەژنی قورباندا ژمارەیەکی زۆر لەو گەشتیارانەی لە پارێزگاکانی دەوروبەرەوە هاتوونەتە مووش سەردانی پردی مێژوویی موراد دەکەن.
پردەکە لە سەدەی ١٣ بە هونەری تەلارسازیی سەلجوقییەکان بنیاد نراوە. درێژایی پردەکە ١٨٨ مەتر و فراوانییشی پێنج مەترە و ١٣ کیلۆمەتر لە شاری مووشەوە دوورە.
رەمەزان ئازبای کە لەگەڵ خانەوادەکەی دیاربەکرەوە هاتووە، بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند پردی موراد و ئەو پارکەی لە نزیکییەوە دروست کردووە زۆر جوانە، گوتی: "ئێرە زۆر خۆشە، ئاوهەوایەکی پاک و سازگاری هەیە".
جانەر چەلیکباش کە لە بەدلیسەوە هاتووە، گوتی: "ئێرە ئێجگار دڵڕفێنە، پێویستە هەموو کەسێک بێت و لە نزیکەوە بیبینێت".
لای خۆیشیەوە ماشەڵڵا ئۆکتای، گوتی: "ئێرە یەکێکە لە شوێنەوارە مێژووییەکانی مووش و پرد و سروشتی ناوچەکە ئاوێزانی یەکتر بوون. هەستێکی خۆشم لا دروست بووە چونکە لێرەم".